„Hänsel und Gretel" ist eines der eindrücklichsten Märchen der Brüder Grimm — über Armut, Klugheit und den Zusammenhalt von Bruder und Schwester.
„Hänsel und Gretel" ist eines der eindrücklichsten Märchen der Brüder Grimm — über Armut, Klugheit und den Zusammenhalt von Bruder und Schwester.
چیرۆکی «هێنزڵ و گرێتڵ» یەکێکە لە کاریگەرترین چیرۆکەکانی برایانی گریم، کە باس لە هەژاری، زیرەکی و هاوکاریی نێوان خوشک و برا دەکات.
Eine sehr arme Familie lebt am Rand eines Waldes. Wegen Teuerung und Hunger überredet die Stiefmutter den Vater, Hänsel und Gretel tief im Wald auszusetzen, weil sie sie nicht ernähren können.
خێزانێکی زۆر هەژار لە لێوار دارستانێکدا دەژین. بەهۆی گرانی و گیرنەکەونی بژیوی و نەبوونی خۆراکەوە، باوەژنەکە باوکی منداڵەکان ڕازی دەکات، کە هێنزڵ و گرێتڵ بەرنە ناو جەرگەی دارستانەکە و لەوێ جێیان بهێڵن، چونکە ناتوانن نانیان بدەنێ.
Hänsel, der den Plan gehört hat, füllt nachts seine Taschen mit weißen Kieseln. Auf dem Weg wirft er sie einzeln hin; im Mondlicht glänzen sie, und so finden die Kinder heim. Beim zweiten Mal ist die Tür verschlossen, und Hänsel kann keine Steine sammeln. Diesmal benutzt er Brotkrumen, doch die Vögel fressen sie, und die Kinder verirren sich im Wald.
هێنزڵ، کە پلانەکەی بیستووە، شەو دەچێتە دەرەوە و گیرفانی پڕ دەکات لە بەردی سپی. لە کاتی ڕۆشتن بۆ دارستان، بەردەکان یەک یەک فڕێ دەدات. شەو لەبەر تیشکی مانگ، بەردەکان دەدرەوشێنەوە و بەو شێوەیە ڕێگای ماڵەوە دەدۆزنەوە و دەگەڕێنەوە. بەڵام جاری دووەم، دەرگاکەیان لێ دادەخرێت و هێنزڵ ناتوانێت بەرد کۆبکاتەوە. ئەمجارە وردە نان بۆ نیشانەکردنی ڕێگاکە بەکاردێنێت، بەڵام باڵندەکان وردە نانەکە دەخۆن و منداڵەکان لە ناو دارستانە ترسناکەکەدا ون دەبن.
Nach drei Tagen hungrigen Umherirrens finden sie ein seltsames Haus aus Brot, Kuchen und Süßigkeiten. Als sie davon zu essen beginnen, kommt eine alte Hexe heraus. Zuerst gibt sie sich freundlich, dann aber fängt sie die Kinder.
دوای سێ ڕۆژ گەڕان بە برسییەتی، دەگەنە ماڵێکی سەیر، کە لە نان، کێک و شیرینی دروستکراوە. کاتێک دەست بە خواردنی ماڵەکە دەکەن، جادووگەرێکی پیر لێیان دێتە دەرەوە. سەرەتا خۆی بە میهرەبان نیشان دەدات، بەڵام دواتر دەیانگرێت.
Die Hexe sperrt Hänsel in einen Käfig und will ihn mästen, um ihn zu fressen; Gretel macht sie zur Magd. Die fast blinde Hexe prüft täglich Hänsels Finger, ob er fett geworden ist. Statt seines Fingers zeigt Hänsel ihr ein dünnes Knöchlein; so glaubt sie, er sei noch mager.
جادووگەرەکە هێنزڵ دەخاتە قەفەسێکەوە و دەیەوێت گۆشتنی بکات، بۆ ئەوەی بیخوات، گرێتڵیش دەکاتە کارەکەری خۆی. جادووگەرەکە، کە چاوی کزە، هەموو ڕۆژێک دەستی هێنزڵ دەپشکنێت، تا ببینێت گۆشتن بووە یان نا. هێنزڵ لە جیاتی پەنجەی خۆی، ئێسکێکی بچووک نیشانی جادووگەرەکە دەدات؛ پیرێژنەکە وا دەزانێت، هێنزڵ هێشتا لاوازە و گۆشتن نابێت.
Schließlich verliert die Hexe die Geduld und will Hänsel essen. Sie verlangt von Gretel, in den Ofen zu schauen, ob er heiß genug ist. Gretel, die merkt, dass die Hexe auch sie braten will, sagt klug: „Ich weiß nicht, wie ich hineinkomme, zeig es mir." Als die Hexe den Kopf in den Ofen steckt, stößt Gretel sie hinein und schließt die Tür.
سەرەنجام جادووگەرەکە بێزار دەبێت و بڕیار دەدات هێنزڵ بخوات. داوا لە گرێتڵ دەکات بچێتە ناو کوورەکەوە، تا ببینێت گەرم بووە یان نا. گرێتڵ، کە دەزانێت جادووگەرەکە دەیەوێت ئەویش ببرژێنێت، بە ژیرییەوە دەڵێت: «نازانم چۆن بچمە ناوی، نیشانم بدە». کاتێک جادووگەرەکە سەری دەخاتە ناو کوورەکەوە، گرێتڵ پاڵێکی پێوە دەنێت و دەرگاکەی لێ دادەخات.
Die Kinder füllen das Haus der Hexe mit Edelsteinen und Gold und kehren zum Vater zurück. Die hartherzige Stiefmutter ist gestorben, und der Vater freut sich, sie wiederzusehen; sie leben fortan glücklich.
منداڵەکان ماڵەکەی جادووگەرەکە پڕ دەکەن لە گەوهەر و زێڕ و دەگەڕێنەوە بۆ لای باوکیان. باوەژنە دڵتوندەکەیان مردووە و باوکیان بە دیتنەوەیان زۆر دڵخۆش دەبێت و تا کۆتایی ژیانیان بە خۆشی دەژین.