„Das tapfere Schneiderlein" ist eines der vergnüglichsten Märchen der Brüder Grimm — es zeigt, wie Klugheit und Selbstvertrauen über bloße Körperkraft siegen.
„Das tapfere Schneiderlein" ist eines der vergnüglichsten Märchen der Brüder Grimm — es zeigt, wie Klugheit und Selbstvertrauen über bloße Körperkraft siegen.
چیرۆکی «بەرگدرووە ئازاکە» یەکێکە لە چیرۆکە هەرە خۆش و پڕواتاکانی برایانی گریم، کە دووپاتی ئەوە دەکات کە چۆن زیرەکی و متمانە بەخۆبوون دەتوانێت بەسەر هێزی لەشی گەورەدا سەربکەوێت.
Ein kleines Schneiderlein isst Brot mit Marmelade. Fliegen belästigen es; mit einem Lappen schlägt es zu und tötet sieben auf einmal. So stolz ist es, dass es sich einen Gürtel macht und darauf schreibt: „Sieben auf einen Streich!"
بەرگدرووێکی بچکۆلە لە ژوورەکەی خۆیدا خەریکی کارکردنە و نان و مرەبا دەخوات. کۆمەڵێک مێش بێزاری دەکەن، ئەویش بە پارچە پەڕۆ لێیان دەدات و هەفت مێش بەیەکجار دەکوژێت. ئەو ئەوەندە بەم کارەی سەرسام دەبێت، کە مەربەندێک بۆ خۆی دروست دەکات و لەسەری دەنووسێت: «هەفت بە یەک زەبر!»
Das Schneiderlein zieht in die Welt. Wer den Gürtel sieht, glaubt, es habe sieben starke Männer auf einen Streich erschlagen — nicht Fliegen! Und es lässt niemanden die Wahrheit wissen.
بەرگدرووەکە بڕیار دەدات بچێتە دەرەوە بۆ ئەوەی جیهان پاڵەوانێتیەکی ببینێت. خەڵکی کە مەربەندەکەی دەبینن، وا دەزانن ئەو هەفت پیاوی ئازای بەیەک زەبر کوشتووە، نەک مێش! ئەویش نایەڵێت کەس بە ڕاستییەکە بزانێت.
Es trifft einen mächtigen Riesen. Zur Prüfung drückt der Riese einen Stein, bis Wasser heraustropft. Das Schneiderlein drückt heimlich ein Stück weichen Käse, bis Molke fließt. Dann wirft der Riese einen Stein hoch; das Schneiderlein lässt einen Vogel aus seiner Tasche fliegen, der nie zurückkehrt. Der Riese glaubt, es sei stärker als er.
لە ڕێگادا تووشی دێوێکی بەرمۆک دەبێت. دێوەکە بۆ ئەوەی ئەزموونی بکات، بەردێک دەگوشێت تا ئاوی لێ بێتە خوارەوە. بەرگدرووەکە بە فێڵەوە پارچەیەک پەنیری نەرم لە گیرفانی دەردێنێت و دەیگوشێت تا ئاوی لێ دێت. پاشان دێوەکە بەردێک فڕێ دەداتە ئاسمان، بەرگدرووەکەش باڵندەیەک، کە لە گیرفانیدا بووە، فڕێی دەدات؛ باڵندەکە دەفڕێت و هەرگیز ناگەڕێتەوە. دێوەکە وا دەزانێت بەرگدرووەکە هێزی لەو زۆرترە.
Am Hof fürchtet sich der König und will es loswerden; er stellt ihm drei Aufgaben — gegen das halbe Königreich und die Tochter:
1. Zwei gefährliche Riesen töten — es bringt sie dazu, sich mit Steinen gegenseitig zu erschlagen.
2. Das Einhorn fangen — es bringt das Tier dazu, mit dem Horn in einem Baum stecken zu bleiben.
3. Das Wildschwein fangen — es lockt es in eine Kapelle und schließt die Tür.
کاتێک دەگاتە کۆشکی پاشا، پاشا لێی دەترسێت و دەیەوێت لێی ڕزگار بێت، بۆیە سێ ئەرکی سەختی پێ دەسپێرێت بە مەرجی نیوەی شانشین و کچەکەی:
1. کوشتنی دوو دێوی مەترسیدار — وایان لێ دەکات بە بەرد لە یەکتری بدەن تا یەکتری دەکوژن.
2. گرتنی کەرکەدەن (Unicorn) — وای لێ دەکات بە شاخەکەیەوە بدات لە دارێک و تێیدا گیر بخوات.
3. گرتنی بەرازێکی کێوی — بە فێڵ دەیکاتە ناو کەنیسەیەک و دەرگاکەی لێ دادەخات.
Das Schneiderlein wird König. Als seine Frau ihn nachts von „Lappen und Nadel" reden hört, begreift sie, dass er nur ein Schneider ist, und will ihn den Wachen ausliefern. Doch das Schneiderlein stellt sich schlafend und ruft laut von all den Riesen und Ungeheuern, die es erschlagen habe. Die Wachen erschrecken und fliehen. So bleibt es bis ans Lebensende ein tapferer König.
بەرگدرووەکە دەبێتە پاشا. کاتێک هاوسەرەکەی (کچی پاشا) شەو لە خەویدا دەبیستێت کە باسی «پەڕۆ و دەرزی» دەکات، تێدەگات کە ئەو تەنیا بەرگدرووێکە و دەیەوێت بیداتە دەست پاسەوانەکان. بەڵام بەرگدرووەکە بە ژیرییەوە خۆی لە خەو دەدات و بە دەنگی بەرز باس لەو دێو و دڕندانە دەکات کە کوشتوونی. پاسەوانەکان دەترسن و ڕادەکەن. بەم شێوەیە تا کۆتایی ژیانی وەک پاشایەکی ئازا دەمێنێتەوە.